سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداری کردن لە لووتکەی هاوبەشی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی، کاتژمێر ٠٨:٤٥ خولەک، بە فڕۆکەی تایبەتی “CAN” بەرەو سعوودیە بەڕێ کەوت.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە لایەن جێگری سەرکۆمار، جەودەت یڵماز و پارێزگاری ئەنقەرە، واسیپ شاهین و جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ئەفکان ئاڵا و بەرپرسانی دیکەوە بەڕێکرا.
لەو سەردانەدا هەریەک لە وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، ئالپارسڵان بایراکتار و گەورە ڕاوێژکاری سەرکۆمار بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەکی و ئاسایشی، ئاکیف چاغتای کڵچ و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەدین ئاڵتوون و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری (میت)، ئیبراهیم کاڵن یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان دەکەن.