وتەبێژى یەکێتى نیشتمانى کوردستان ڕایگەیاند، بۆ ئێمە گرنگ ئەوەیە هەڵبژاردن بکرێت و بە ئامادەیی تەواوەوە بەرەو ڕووی هەڵبژاردن دەڕۆین.
لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا، سەعدى ئەحمەد پیرە، وتەبێژى یەکێتى هەڵوێستى یەکێتى لە سەر دیاریکردنى ڕۆژى هەڵبژاردن ڕاگەیاند و وتى: هەرێمى کوردستان پێویستى بە پەرلەمان و حکومەتێکى کارایە.
وتەبێژى یەکێتى وتیشى: لە کۆتاییدا ئیرادەى میللەتەکەمان سەرکەوت و ڕۆژى هەڵبژاردن دیاریکرا، بۆ ئێمە گرنگ ئەوەیە هەڵبژاردن بکرێت.
سەعدیى پیرە ئامادەیی یەکێتى بۆ هەڵبژاردن لەو وادەى دیاریکراوە ڕاگەیاند و وتى: بە ئامادەیی تەواوەوە بەرەو ڕووی هەڵبژاردن دەڕۆین.
جەختیکردەوە لەوەى، هەموو هەوڵێکى خۆیان دەخەنەگر بۆئەوەى لەو وادەى دیاریکراوە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و دەڵێت: هەموو سیناریۆیەک بۆ دواخستنى هەڵبژاردن ڕەتدەکەینەوە.
باسی لەوەشکرد، مەجالى دەستکاریکردنى ئەنجامەکانى هەڵبژاردن ئەمجارە مەحاڵە، لەبەرئەوەى لیستى دەنگدان پاک دەکرێتەوە و کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق سەرپەرشتى دەکات.
هەروەها سەعدی پیرە هێرشی تووندی کردە سەر پارتی و گوتیشی، داستانی پردێ داستانی ڕاکردن بوو بۆچی شانازی پێوە بکرێت.