ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە…
شوفێرانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە کەوا ئەم شەو ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٢/٢٨ دوای کاتژمێر ١٢ ی شەو, سەرجەم کامێرا جێگیرەکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی . سەرپێچی ڕۆیشتن بە پێچەوانەی ئاراستەی شەقامیش تۆمار دەکەن بەڵام بەشێوەی تاقی کردنەوە (تێست) بۆماوەی (٧) ڕۆژ. تاوەکو ڕێکەوتی٢٠٢٥/٣/٧ دوای کاتژمێر (١٢) ی شەو ، لەدوای ئەم کات و بەروارە،سەرجەم کامێراکانی تیژڕۆیی سەرپێچی ڕۆیشتن بەئاراستەی شەقامیش تۆمار دەکەن لە سیستمی سزادانی هاتووچۆ
داوا کارین لە شوفێران بەهیچ جۆرێک ئۆتۆمبێلەکانیان بە پێچەوانەی ئاراستەی شەقام لێنەخورن بۆ ئەوەی ژیانی خۆیان و شوفێرانی تر نەخەنە مەترسی، وە دووربن لە سزای پێبژاردن .
ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر