محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت، سه‌ردانه‌كه زەمینەی چارەسەرکردنی هەندێک کێشە دهڕەخسێنێت، گرنگترینیان کێشەی موچە و تەوتینه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه (13ی 11ی 2024) محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و دواتر ده‌چێته سلێمانی و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
كاروان یاروه‌یس، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه، “سەردانی محەمەد شیاع سودانی بۆ هەرێمی کوردستان (هەولێر و دواتر سلێمانی)، دەتوانێت زەمینەی چارەسەرکردنی هەندێک کێشە بڕەخسێنێت، گرنگترینیان کێشەی موچە و تەوتین”.
سه‌ردانه‌كه‌ی سودانی له‌كاتێكدایه كه هێشتا پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی “هه‌ژماری من” و ته‌وتینی موچه ناكۆكن، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان داوای جێبه‌جێكردنی “هه‌ژماری من” ده‌كات و یه‌كێتیش له دادگای كه‌رخ سكاڵای تۆماركردوه له دژی سه‌پاندنی سیستمه‌كه و داوا ده‌كات ته‌وتین جێبه‌جێ بكرێت هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق.