دوێنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە ئەمریکا بەرێوەچوو، لە ئێستاشدا بەپێی ئەنجامە بەراییەکان دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆماریەکان سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
کەناڵی فۆکس نیوز بڵاویکردەوە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا بۆ جاری دووەم لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
دۆناڵد ترەمپ لە ئێستادا 277 کورسی هەڵبژاردنی بەدەستهێناوە و وەک47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا دەستنیشاندەکرێت.
پاش کەمێکی دیکە دۆناڵد ترەمپ وتاری سەرکەوتن لە فلۆریدا پێشکەش دەکات.