بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک دانیشتن ئەنجام بدات، یەكێک لەوانە دەنگدانە بە هەموواری یاسای باری كەسێتی.
بەگوێرەی کارنامەی پەرلەمانی عێراق: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوە بۆ پێنج پڕۆژە یاسا دەكات، یەكێك لەوانە دەنگدانە بە هەموواری یاسای باری كەسێتی، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای خزمەت و خانەنشینی حەشدی شەعبی دەكرێت.
هەر لە دانیشتنەكەدا دەنگ بە پرۆژە یاسای گەڕانەوەی ئەو موڵكانە بۆ هاوڵاتییان كە لە سەردەمی بەعسدا داگیر كرابوون.
دەنگ لە سەر هەموواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتیی دەدرێت.
