ئەمڕۆ شەممە، 26-10-2024، وەرزشوانێکی تەمەن 15 ساڵی کوردی ڕووسیا لە پارێزگای کراسنۆدار، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
دیار شامیلۆڤ، وەرزشوانێکی تەمەن 15 ساڵە، لەکێشی 57 کیلۆگرام لە ‘MMA’ لە پاڵەوانیەتی ئەپشێرۆنسکی لە پارێزگای کراسنۆدار، پلەی یەکەم و پشتێنی پاڵەوانیەتەکەی بەدەست هێنا.