کارەکتەری فیلمی تەرەزان لە تەمەنی 86 ساڵی کۆچی دوایی کرد ڕۆن ئێلی، ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی کە بە تەڕەزان ناسرابوو لە تەمەنی 86 ساڵی لە ماڵەکەی خۆیدا لە لۆس ئەلامۆس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کۆچی دوایی کرد. ئەم ئەکتەرە لە 21ـی حوزەیرانی 1938 لەدایک بووە، لە چەندین فیلم و زنجیرەی تەلەفزیۆنیدا بەشداری کردووە، بەڵام زیاتر بە ڕۆڵی تەڕەزان لە جیهاندا ناسرا، کە لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو پەخش دەکرا