دوای قەدغەکردنی چاوپێکەوتن و سەردانکردن بۆ ماوەی 43 مانگ رێگە بە دیداری عەبدوڵڵا ئۆجەلان درا.
عومەر ئۆجەلان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و برازای عەبدوڵلا ئۆجەلان لە سەکۆی ” ئێکس” بڵاویکردەوە: دوێنێ چوارشەممە، وەکوو بنەماڵە چاومان بە عەبدوڵلا ئۆجەلان کەوتووە، بەمەش پاش 43 مانگ یەکەم دیداری لەگەڵدا ئەنجامدرا.
ئەنجامدانی دیدار مافێکی یاساییە و هەلومەرج هەرچۆنێک بێت، دەبێت ئەم دیدارانە بەردەوام بن.