بەریتانیا عیرفان سدیقی وەک باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق دیاری کرد و بڕیارە لە مانگی سێی داهاتوودا لە شوێنی ستیفن هیتچن دەستبەکاربێت.
دوێنێ سێشەممە، بەریتانیا عیرفان سدیقی وەک باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەی لە عێراق دیاریکرد و لە مانگی ئازاری ساڵی داهاتوودا عیرفان لە شوێنی ستیفن هیتچنی باڵیۆزی ئێست ادەستبەکار دەبێت.
عیرفان سدیق لە ساڵی ١٩٧٢ لە لەندەن لەدایکبووە و بە رەچەڵەک پاکستانییە، خوێندنی سیاسەت و ئابووری لە زانکۆی ئۆکسفۆرد تەواو کردووە.
پێشتر چەندین پۆستی دیپلۆماسی هەبووە و زیاتر لە ٢٠ ساڵە کاری دیپلۆماسی دەکات، شارەزای سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقایە، پێشتریش وەک باڵیۆزی بەریتانیا لە ئازەربایجان و سودان، سوریا و میسڕ کاری کردووە.
عیرفان لە ساڵی ٢٠٠٣دا وەک ئەفسەرێکی سیاسی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی کاتی لە عێراق بەشداری کردووە.