تۆڕی شەمس کە بەشێک بوو لە ڕێکخراوانەی کە چاودێری هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی دەکرد، ئاماری سکاڵای لایەنەکان لە پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بڵاودەکاتەوە.
هۆگر چەتۆ، سەرۆکی ڕێکخراوی تۆڕی شەمس ئەمڕۆ دوشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەشاری هەولێر ڕایگەیاند، “لە ڕۆژی دەنگداندا بەشێک لە بنکەکانی دەنگدان بە جێبەجێکردنی بڕیارەکان دڵخۆش بون، ئەوەش بەهۆی ئەو توانایەی کە لە شێوازی بەڕێوەبەردنی کارمەندانی کۆمیسیۆن هەیان بوە”.
هۆگر چەتۆ، رایگەیاند “124 سکاڵای لایەنە سیاسیەکان لەسەر کۆی پڕۆسەکەی تۆمارکراوە، سەبارەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن لەبەردەم بنکەکان، بەکارهێنانی مۆبایل، دوورخستنەوەی بریکاری لایەنەکان و چەند سکاڵایەکی دیکە لەخۆدەگرت”.
بەگوتەی سەرۆکی تۆڕی ڕێکخراوی شەمس لە ژمارەیەک بنکەی دەنگدان تێبینی درەنگ کردنەوەی بنکەکان هەبووە، بەکارهێنانی مۆبایل و نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەران بەشێکی دیکەی تێبینییەکان بوون،
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەكشەممە، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی لە چوار بازنەی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.