سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا باس لەوە دەکات حکومەتەکەی بیر لە سزادانی دوو وەزیری توندڕەوی ئیسرائیل دەکاتەوە.
دوو وەزیری توندڕەوی ئیسرائیلی پشتگیری داگیرکردنی زەوییەکانی خەڵکی فەڵەستین لەلایەن ئیسرائیلییەکان لە کەنارەکانی رۆژئاوا دەکەن و ئەوەش نیگەرانی حکومەتی بەریتانیای لێکەوتووەتەوە.
کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: “حکومەتەکەمان بیر لەوە دەکاتەوە بەهۆی هاندانی هاووڵاتییانی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی زەوی فەڵەستینییەکان سزا بەسەر هەریەک لە بێزالێل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل و بێن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل بسەپێنیت.
بین گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکات، سزاکانی بەریتانیا ئەو ناترسێنێت و هەر کارێک بکات بۆ بەرژەوەندی خەڵک و دەوڵەتی ئیسرائیلە.