هەڵمەتی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگیرێت و دوا ڕۆژیشە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان.
ئەمڕۆ سێشەممە، دوایین ڕۆژی هەڵمەتی بانگەشەیە بۆ هەڵبژاردنی شەشەمین خلی پەرلەمانی کوردستان و دەبێت حزب و کاندیدەکان لە کاتژمێر 12ی شەوەوە بانگەشە ڕابگرن.
ئەمڕۆ دوا وادەشە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان کە بە پێی ئامارەکانی کۆمسیۆن تا دوێنێ 112 هەزار دەنگدەر کارتەکانیان وەرنەگرتبووەوە.
بڕیارە ڕۆژی هەینی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت و دوو ڕۆژ دواتریش دەنگدانی گشتی بۆ دەستنیشانکردنی 100 پەرلەمانتار بەڕێوەبچێت.