تورکیا ٩٦٦ کەس لە لوبنانەوە دەگوازێتەوە، کە ٨٧٨ کەسیان هاووڵاتی تورکیا و ٢٤یان هاووڵاتی کۆماری تورکی قوبرسی باکوورن لەگەڵ کەسوکاری ئەو کەسانەدا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، نزیکەی هەزار و ٩٠٠ هاووڵاتی تورکیا لە لوبنان داوایان کردووە لەو وڵاتە بگوازرێنەوە.
سەرچاوەکانی وەزارەتەکە باسیان لەوە کرد ئەمڕۆ ٩٦٦ کەس کە ٨٧٨یان هاووڵاتی تورکیا و ٢٤یان هاووڵاتی کۆماری تورکی قوبرسی باکوورن لەگەڵ ٦٤ کەس لە کەسە نزیکەکانیان بە کەشتییەکانی تورکیا گواستراونەتەوە.
هەروەها سەرچاوەکان ڕایانگەیاند: “بەدڵنیاییەوە ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کاری لە پێشینەی گواستنەوەکە تایبەت کراوە بە هەزاران کەسی بیانیی ڕاست نییە”.
سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەوەشیان بڵاوکردەوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی پێشوەختە داوایان لە وەزارەتەکە کردووە بگوازرێنەوە دوو هەزار و ٥٠٠ کەس بوون، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەو کەسانە ئەنجامدراوە و زانراوە کە هەزار و ٩٠٠ کەس دێن بۆ ئەو شوێنانەی دیاریکراون کۆببنەوە، بەپێی ئەوەیش ئامادەکاری کراوە.
هاوکات سەرچاوەکان باسیان لەوە کرد کە پێشبینی کرابوو نزیکەی هەزار کەس بێن بۆ شوێنەکانی کۆبوونەوە، هەندێکیشیان لە دوایین ساتدا پاشگەزبوونەتەوە لەوەی سەر کەشتییەکان بکەن.