دەزگای ستاندەر پێشوازی لە هەنگاوە نوێیەکانی ڕێكخەری گشتی گۆڕان بەئاڕاستەی دوركەوتنەوە لەبەرەی دەسەڵات دەكات
دوای بڕیارە نوێیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بە دورکەوتنەوە لە بەرەی دەسەڵات و هەوڵەکانیان بۆ نزیکبوونەوە لەبەرەی خەڵک کە شوێنی ڕاستەقینەی بزوتنەوەكەیە، ئێمە پشتیوانی ئەو هەنگاوە دەكەین و لەو داوای لێبوردنەی كەگۆڕان لەخەڵکی کوردستانی كرد تێدەگەین و بەرزی دەنرخێنین، وە ئێمە چاوەڕێی هەنگاوی گەورەتری لێ دەکەین لە درووستکردنی برایەتی و تەبایی و یەکخستنەوەی ڕیزەکانی بزوتنەوەكە، و كشانەوەیان لەحكومەت و زیاتر دوورکەوتنەوە لە دەسەڵات و گەڕانەوەی ریزی ئۆپۆزسیۆن و میللەت.
دەزگای ستاندەر
هەولێر 3/10/2024