هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ فراوانبوونی جه‌نگ نییه به‌ڵام جارێكی دیكه پشتیوانیی ته‌واوه‌تی بۆ قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌ربڕی.
لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ یواف غالانت، هاوتا ئیسڕٍائیلییهكهی، تاوتوێی ئۆپڕاسیۆنه‌كانی سوپای زایۆنیی بۆ سه‌ر باشووری لوبنان كرد. و به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی واشنتۆن، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر له‌ناوبردنی ژێرخانی حزبوڵڵا له‌سه‌ر سنووره‌كانی لوبنان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌توانێت هێرش بكاته سه‌ر ئیسڕائیل.
پنتاگۆن جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئیسڕائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری له‌خۆی بكات دژی ئێران و حزبوڵڵا، ڕاشیگه‌یاندووه: لوید ئۆستن به‌ڵێنی داوه ئه‌گه‌ر له به‌رانبه‌ردا ئێران هێرشی سه‌ربازیی ڕاسته‌وخۆ بكاته سه‌ر ئیسڕائیل، تووشی سه‌ره‌نجامی توند ده‌بێت.