نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلیەکانی گەڕەکەکانی سلێمانی بۆ مانگی ئەیلول دیاری‌کرا و بۆ هەر کاتژمێرێک 42 دینارە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە: لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێک بۆ یه‌ک ئه‌مپێر 42 دینار دیاریکراوە.
به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناو شاری سلێمانی له‌نێوان 11 هەزار بۆ 12 هەزار دیناره، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان 270 بۆ 295 کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێک له گه‌ڕه‌كێک بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگى تشرینی یەكەم 24 كاتژمێری دەبێت واتە هەركاتێک كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویسته مۆلیده‌كان كارەبا بدەن به هاوڵاتییان.
له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی مۆلیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له 5 خولهك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن مۆلیدهكه سزاده‌درێت.