شەوی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی زەمینی سنووردار بۆ سەر حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان دەستپێکردووە بە ئامانجی لەناوبردنی ژێرخانی ئەو گرووپە چەکدارییە.
سابرینا سینگ جێگری گوتەبێژی پنتاگۆن ڕایگەیاند: “ئەمریکا دەستی لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە لوبنان نەبووە، هەوڵەکانمان لەگەڵ هەموو لایەنەکان بەردەوامە بۆ ئەوەی لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و کۆتایی بە شەڕ بهێنن”.
سابرینا سینگ گوتی: لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا داوای لە هاوتا ئیسرائیلییەکەی یۆئاڤ گالانت کردووە، لە کاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا بۆ سەر خاکی لوبنان خەڵکی مەدەنی بپارێزن.
سوپای ئیسرائیل بە هێزی ئاسمانی پاڵپشتی هێزە زەمینیەکان دەکات بۆ هێرشکردنە سەر بنکە و بارەگا سەربازییەکانی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان.