جۆسێپ بۆرێڵ له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا له نیویۆرك له لێدوانێكدا بۆ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس، وتی: “ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین به‌رده‌وامبوونه له‌سه‌ر فشاره دیپلۆماتییه‌كان بۆ راگرتنی شه‌ڕ، به‌ڵام وادیاره كه‌س توانای راگرتنی ناتانیاهۆی نییه نه له غه‌ززه و نه له كه‌ناری رۆژئاوا”.
وتیشی: “سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل سووره له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به هێرشه‌كانی و هیچ هێزێك ناتوانێت رایبگرێت”.
بۆرێڵ پشتیوانی بۆ ده‌ستپێشخه‌ریی ئه‌مریكا، فه‌ڕه‌نسا و وڵاتانی عه‌ره‌بی دووپاتكرده‌وه كه داوای ئاگربه‌ستێكی 21 رۆژه‌یان له لوبنان كردبوو، به‌ڵام ئیسرائیل پشتگوێی خست و هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ناوچه جیاجیاكانی لوبنان چڕ كرده‌وه و ده‌ڵێت كه مۆڵگه‌كانی حزبوڵا به‌ئامانج ده‌گرێت.
وتیشی: “هه‌ڵوێستی ناتانیاهۆ روون بوو كه ئیسرائیلییه‌كان راناوه‌ستن تا حزبوڵا له‌ناو نه‌چێت، وه‌ك ئه‌و شه‌ڕه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه له دژی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وامه”.
راشیگه‌یاند كه “گه‌ر لێكدانه‌وه‌كه هاوشێوه‌ی ئه‌وه بێت كه به‌سه‌ر حه‌ماسدا هات، ئه‌وه به‌ره‌و شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن له لوبنان ده‌چین”.