لە دوای هێرشە چڕەکەی شەوی ڕابردوو ئیسرائیل بۆ سەر باشووری بەیرووت، حیزبولڵای لوبنان هێرشی پێچەوانەی کردە سەر ناوچەی کاپری لە باکووری ئیسرائیل.
حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: چەکدارەکانی بە مووشەکی جۆری فادی 1، باکووری ئیسرائیلیان بۆردوومان کرد، ئەمەش “وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە داگیرکاری ئیسرائیل بۆ سەر شار و گوندەکان و خەڵکی مەدەنی”.
سوپای ئیسرائیل هێرشی نوێی لە دژی حیزبوڵڵا و لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان دەستپێکردووە و ڕایگەیاندووە:” سوپای لە هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی بەردەوام دەبێت بۆسەر حیزبوڵڵا لە ناوچەی بەقاع لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان’.
ئیسرائیل هێرشێکی تووندی لە دژی حیزبوڵڵا دەستپێکردووە، مەترسی شەڕێکی ناوچەیی بەرفراون لە ئارادایە.