مقاوەمەی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد: لە درێژەی بەرەنگاربوونەوەی داگیرکارییەکانی ئیسرائیل و لە وەڵامی کوشتنی ژن و منداڵ و بەساڵاچووانی بێتاوان، هێزەکانمان هێرشێکیان بۆ سەر ئەو وڵاتە ئەنجامدا.
باسی لەوەشکرد: هێرشەکە لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە و تیایدا ئامانجێکی گرنگ لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل پێکراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو سوپای ئیسرائیل ژمارەیەک هێرشی بۆ سەر لوبنان ئەنجامدا و حزبوڵای لوبنانیش چەند هێرشێکی کردە سەر ئەو وڵاتە.