وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری كارەساتێكی گەورەدایە و ئێران دەستەوەستان ناوەستێت لە حاڵەتی سەرهەڵدانی جەنگ.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئێران دەستەوەستان ناوەستێت، لەحاڵەتی سەرهەڵدانی جەنگێكی سەرتاسەری لە لوبنان، هەروەها رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر لێواری كارەساتێكی گەورەدایە.
ئیسرائیل هەموو هێڵە سورەكانی تێپەڕاندووە و پێویستە لەسەر ئەنجومەنی ئاسایش دەستوەردان بكات بۆ گێڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیری.
ئێران پشتیوانی لوبنان دەكات بە هەموو رێگایەک، گەر بارودۆخی جەنگەكە بەرە و فراوانبوون بڕوات.
پێویستە سەركردەكانی داگیركەری ئیسرائیل ئەوە بزانن تاوانەكانیان بەبێ سزا تێپەڕ نابێت.