رۆژى 22ى ئه‌یلولى 2024 له شارى بوداپێست-ى هه‌نگاریا ركابه‌رییه‌كانى چلوپێنجهمین ئۆڵۆمپیادى شه‌تره‌نج (45th Chess Olympiad) كۆتاییهات و هه‌ڵبژارده‌ى شتهرهنجى عێراق له كۆى 188 وڵاتى به‌شداربوودا، پله‌ى 79ى ریزبه‌ندى به‌ركه‌وت.
هه‌ڵبژارده‌ى شه‌تره‌نجى عێراق له‌سه‌ر ئاستى پیاوان ته‌نها له كۆى 5 یاریزان به 4 شه‌تره‌نجزان (حسێن عه‌لى حسێن، د.عه‌لى له‌یس عوسمان، ئاكار عه‌لى ساڵح و زۆزگ سه‌لاح محه‌مه‌د) به سه‌ركردایه‌تى مانفێل ئاڤیتیسیان/ راهێنه‌رى ئه‌رمه‌نى به‌شدار بوون و یاریزانى پێنجه‌م ڤیزا-ى بۆ نه‌هاته‌وه و به‌هۆى دواكه‌وتنى ڤیزاكانیشیان، یاریزانه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له گه‌ڕى یه‌كه‌مى یارییه‌كان بێبه‌ش بوون و له گه‌ڕى دووه‌مه‌وه تا گه‌ڕى 11 یارییان كرد.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى شه‌تره‌نجى عێراق، پشتیوان شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى یه‌كێتى ناوه‌ندى شه‌تره‌نجى عێراق تایبه‌ت بۆ (یاریگا سپۆرت) گوتى: هه‌ڵبژارده‌ى عێراق توانییان 5 یارى له هه‌ڵبژارده‌كانى چاد و عومان و لیبیریا و دوورگه‌كانى ڤارۆ و ئیمارات ببه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى کۆسۆڤۆ و جەزائیر یه‌كسانبوون و به هه‌ڵبژارده‌كانى بۆسنه و ئایسله‌ندا و کۆستەریکا-یان دۆڕاند و پله‌ى 79ى سەر ئاستی هه‌موو ئۆڵۆمپیادهكهیان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له نێو وڵاته عەرەبییهكانى به‌شدارى ئۆڵۆمپیادهكهدا سێیەم بوون.
هه‌روه‌ها گوتى: سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له گه‌ڕى یه‌كه‌م بێبه‌ش بوو، به كه‌متر له یاریزانێك به‌شدارى كرد، به‌ڵام ئهنجامهكانيش زۆر باشبوون و به‌پێى ریتینگى جیهانى عێراق له زنجیره‌ى وڵاته به‌شداره‌كان 104 بوو، توانى بگاته خانه‌ى 79ى ریزبه‌ندى ئۆڵۆمپیاد و هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ داهاتوو به به‌شداریكردنى زیاتر له پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و مه‌شق و راهێنانى زیاتر، ئه‌نجامه‌كان باشتريش بكه‌ین.
شایه‌نى باسه چلوپێنجهمین ئۆڵۆمپیادى شه‌تره‌نج رۆژى 11ى ئه‌یلولى 2024 به به‌شدارى 184 وڵاتى به سیستمى سویسرى/ كلاسیك ده‌ستپێكرد و یارییه‌كان به 11 گه‌ڕ هه‌ر رۆژه‌ى گه‌ڕێك به‌ڕێوه‌چوون و تیایدا له ئاستى پیاوان هیندستان یه‌كه‌م🥇 و ئەمریکا دووه‌م 🥈 و ئۆزبەکستان سێیه‌م 🥉 و له ئاستى ئافره‌تانیش هیندستان 🥇 یه‌كه‌م كازاخستان دووه‌م 🥈 و ئه‌مریكا سێیه‌م 🥉 بوو.