محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقدوم، و سەرۆكی پێشوی پەرلەمان كە لە كارەكەی دورخرایەوە دەڵێت: چەكداركردنی هێزە ناوخۆییەكان (كە مەبەستی هێزی پێشمەرگەیە) بە چەكی قورس (تۆپهاوێژی قورسی پێشكەوتوو) بە تەواوی رەتدەكەینەوە، بەتایبەت كە ئەركی دەستوری ئەوان لە پاراستنی ئاسایشی ناوخۆدا كورتبووەتەوە.
حەلبوسی، لە نوسینەكەیدا لە تۆڕی (ئێكس) ئاماژەی بەوەكردووە: ئەو كارە رەتكراوەیەو رەنگە ببێتەهۆی لێدانی ئاسایشی كۆمەڵگا بەشێوەیەكی گشتی، بەتایبەت لە هەردوو پارێزگای نەینەواو كەركوك، ئەگەر خوانەخواستە ئەو چەكانە خراپ بەكاربهێنرێن لە ململانێ نەتەوەیی و حزبیەكان لە ئایندەدا.
دەشڵێت: ئەو جۆرە چەكانە دەبێت تەنها لە دەستی سوپای عێراقدابێت، كە بەردەوام داوا دەكەین تواناكانیان بەهێزبكرێت.