به‌رپرسێكى باڵاى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئاشكرایده‌كات، ڕۆژی دوشەممە یاخود سێشەممە ئەنجومەنی کۆمسیاران کۆدەبێتەوە بۆ پەسندکردنی كاندیده‌كانى پەرلەمانی کوردستان‌و ڕۆژێك دواتریش بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات، ده‌شڵێت:”به‌ئه‌گه‌رێكى زۆره‌وه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ستپێده‌كات”.
عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق له‌ڕێگه‌ى میدیاى نزیك له‌پارتیه‌وه ئاشكرایكردوه، دوشەممە یاخود سێشەممە، ئەنجومەنی کۆمسیاران کۆدەبێتەوە بۆ پەسندکردنی كاندیده‌كانى پەرلەمانی کوردستان، دوای پەسندکردنی ناوی كاندیده‌كانیش، ڕۆژێک دواتر ڕاسته‌وخۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات، بۆیە ئەم هەفتەیە بانگەشە دەستپێدەکات.
به‌وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى كۆمسیۆن، 18ى 10ى 2024 دەنگدانی تایبەت بۆ هێزه سهربازیىو ئه‌منییه‌كان بەڕێوەدەچێتو ڕۆژى 20ى هه‌مان مانگیش دەنگدانی گشتی بۆ هاوڵاتیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لێدوانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى كۆمسیۆن له‌كاتێكدایه، ڕۆژى 12ى ئه‌م مانگه، سه‌رچاوه‌یه‌كى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بە تەلەگرافی ڕاگه‌یاند، بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ دوای 25ى ئه‌م مانگه دواده‌كه‌وێت.
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دوو ملیۆن‌و 899 هەزارو 578 کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە دوو ملیۆن‌و 683 هەزارو 618یان دەنگدەری گشتی‌و 215 هەزارو 960یان دەنگدەری تایبەتن.
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هه‌زارو 431 بنکەی دەنگدان هه‌یه، هه‌زارو 266یان بنکەی دەنگدانی گشتی‌و 165یان بنکەی دەنگدانی تایبەتن، هاوكات هه‌زارو 198 كاندید وەک سەربەخۆ، كاندیدى کۆتای پێکهاتەكان، پارت‌و هاوپەیمانیێتییەکان، کێبڕکێی بەدەستهێنانی 100 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.