بەمەبەستی ڕێکاری ئەمنی بۆ سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆك کۆماری ئێران بۆ شاری سلێمانی، تەواوی هێزە ئەمنییەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تەلەگراف، سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، ئەوەش بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری ئەمنی بۆ سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆك کۆماری ئێران بۆ سلێمانی.
لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تەواوی هێزە ئەمنییەکان لە کۆماندۆ، ئاسایش و پێشمەرگە لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود تا دەباشان جێگیر کراون.