بافڵ تاڵەبانی:
🔻لە هەڵبژاردنی داهاتوو (27) كورسی دێنین
🔻جیاوازیمان لەگەڵ پارتی تەنیا (10) كورسی دەبێت
بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی حزبەكەی رایگەیاندووە، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان یەكێتی (27) كورسی بەدەستدەهێنێت.
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی بە (درەو)ی راگەیاند: سەرۆكی یەكێتی چەند جارێك جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو (25 -27) كورسی بەدەستدەهێنێت و لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیش رایگەیاندووە جیاوازی كورسیەكانی یەكێتی و پارتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان تەنیا (10) كورسی دەبێت.