سەرچاوەیەكی یەكێتی بە سایتی (درەو)ی راگەیاندوە: بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێل لە فەرەیدون عەبدولقادر و سالار عەزیز وەرگیراوەتەوە.
وتوشیەتی ماڵ و موڵك لە هەموو ئەوانەش وەردەگیرێنەوە كە ئۆتۆمبێل و مومتەلەكاتی یەكێتیان لایەو ئێستا لە ریزەكانی یەكێتیدا نەماون.
ئەوە لەكاتێكدایە پێنجشەممەی رابردو لەلایەن هێزێكی ئەمنیەور دەست بەسەر چەند بارەگایەكی مەلابەختیاردا گیرا و كاتێك فەرەیدون عەبدولقادر و سالار عەزیز و چەند كەسێكی دیكە رەخنەیان لە بڕیارەكە گرت و دواتر مەكتەبی سیاسی ئاماژەی بەوەكرد ئەوانە موڵكی یەكێتی بون و مەلابەختیار یەكێتی نەماوە.