دواى ئەوەى بە فەرمانى بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى دەست بەسەر ئەو موڵکانەدا گیرا کە چەند ناوەندێکى مەلا بەختیارى تێدابو، ئیبتیسام ئیسماعیل سەرۆکى بنکەى گەلاوێژ وەک تەحەدایەک لە فەیسبوکى خۆیەوە رایدەگەیەنێت: فێستیڤاڵى گەلاوێژ بەردەوام دەبێت.
ساڵانە بنکەى روناکبیرى گەلاوێژى مەلا بەختیار فێستیڤاڵى گەلاوێژ بەڕێوە دەبات، بەڵام لە پێنجى ئەیلولى ئەمساڵ ئەو موڵکەى بنکەکەى تێدابو بە فەرمانى سەرۆکى یەکێتى دەستى بەسەردا گیرا و دواتریش مەکتەبى سیاسى رایگەیاند ئەو بینایە موڵکى یەکێتییە و مەلابەختیار یەکێتى نەماوە.