کەمێک پێش ئێستا، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا هۆشداری دایە پەکەکە و رایگەیاند، پێویستە هەرێمی کوردستان چۆڵبکەن.
وەزیری ناوخۆ راشیگەیاند، بوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان نایاساییە و بیانوو دەداتە تورکیا چالاکی و بۆردوومان بکات.
سەبارەت بەو هێرشە درۆنییەی ئەمڕۆ لە شنگال کرایەسەر ئۆتۆمبێلێک و بەهۆیەوە سێ کەسی سەربە پەکەکە برینداربوون، رێبەر ئەحمەد گوتی، هەتا پەکەکە چالاکی بکات و لە هەرێمی کوردستان وجودی هەبێت ئەو جۆرە بۆردوومانانە بەردەوام دەبن و ناوەستن.