یەكێتی ئەوروپا پێشوازی دەكات لە دیاریكردنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە سیاسییەكان شەرعییەتی دیموكراسییان دەبێت.
تۆماس سیلەر نوێنەری یەكێتی ئەوروپا لە عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نوسیویەتی: پێشوازی دەكات لە ڕاگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بۆ دیاریكردنی ڕۆژی 20ی تشرینی یەكەم بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
ئاماژەى بەوەکردووە، لە نزیكەوە لەگەڵ هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق و سەرجەم لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان و هەروەها نەتەوە یەكگرتووەكان كاریانكردووە بۆ ئەوەی پڕۆسەی هەڵبژاردن ڕێكبخرێت.
نوێنەری یەكێتی ئەوروپا لە عێراق نوسیوشیەتى: بەو بڕیارە دووبارە بڕیارە سیاسییەكان شەرعیەتی دیموكراسی تەواویان دەبێت.