داهێنەری نوتێلا لە تەمەنی 97 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
فرانچیسکۆ ریڤێللا، کیمیاکاری ئیتاڵی و داهێنەری یەکێک لە بەناوبانگترین بەرهەمی شوکڵاتە بە بندوق (نوتێلا) لە تەمەنی 97 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ریڤێللا زیاتر لە 40 ساڵ لەگەڵ کۆمپانیای “فێرێرۆ”دا کاری کردووە و رۆڵی هەبووە لە پەرەپێدانی بەرهەمە بەناوبانگەکانی وەک “نوتێلا” و “تیک تاک” و “کیندەر”، هەروەها هاوشێوەی دەستەڕاستی میشێل فێرێرۆی دامەزرێنەری کۆمپانیاکە رۆڵی بینیوە.
ئەم کیمیاکارە ئیتاڵییە رۆڵی سەرەکی هەبووە لە دروستکردنی بەرهەمی نوتێلا و هەر خۆشی ناوەکەی بۆ هەڵبژاردووە، هەر بۆیە بە باوکی ئەو بەرهەمە لە جیهاندا ناسراوە.