رێناز تۆفیق وەڵامی جوتیار عادل دەداتەوە: ئامادەم بۆ بەردەم دادگا
د. جوتیار عادل: ئەو تۆمەتانەی ناوبراو بێبنەمایە سكاڵا تۆمار دەكەم
رێناز تۆفیق وەڵامی جوتیار عادل دەداتەوەو دەڵێت: 14 ساڵە بەردەوام سزا دەدرێم بۆ زۆر باشبوونم و تەسلیم نەبوونم بۆیە ئامادەم بۆ بەردەم دادگا، دادگا چیە ئەگەر من خوام لە پشت بێت.
د. جوتیار عادل سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو دەڵێت: ده‌نگۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وا بڵاو بوه‌ته‌وه، گوایه كه‌سێك له‌لایه‌ن به‌نده‌وه وه‌ك سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، سته‌م و ناڕه‌وایی به‌رامبه‌ر كراوه، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ناوبراو بێ بنه‌مایه و دوره له ڕاستی؛ هه‌ر سبه‌ینێ داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌م و ده‌بێت دادگا ڕوی ڕاستیی ئه‌و تۆمه‌تانه یه‌كلایی بكاته‌وه.
رێناز تۆفیق پلەی راوێژكارە لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بە موچەی (6 ملیۆن و 532 هەزار) دینار.