بڕەکەی 256 ملیۆن دۆلارە
وەزارەتی دارایی مۆزەمبیق بڵاویکردووەتەوە، عێراق لە بڕی 256 ملیۆن دۆلاری قەرزی سەر وڵاتەکەی خۆشبووە کە بەهۆی کڕینی نەوت لە ساڵانی 1979-1980 لەسەری کەڵەکەبووە.
ئاشکراشیکردووە، کۆی قەرزی سەر وڵاتەکە 320 ملیۆن دۆلار بووە، لە ئێستادا 64 ملیۆن دۆلاری لاماوە و بڕیارە لە ساڵی 2029 ەوە دەستبکات بە دانەوەی لە ماوەی 15 ساڵدا کۆتایی پێبهێنێت.
ئەم رێککەوتنە لەمیانەی گفتوگۆی نێوان هەردوو وڵات دێت کە لە ئەبو زەبی بەڕێوەچوو.