سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ فەرمانڕەوای ویلایەتی پێنسلاڤانیای ئەمریكی (جووش چابیرۆ) ڕایگەیاند، فڕۆكەیەكی بچووكی لە باكووری رۆژئاوای شاری فیلادلفیا تێك شكا.
ڕاشیگەیاند: شەش كەس لە نێو ئەو فڕۆكەیەدا بوون و هیچ ئاماژەیەك بۆ رزگاربوونیان نییە و ڕەنگە هەموویان گیانیان لەدەست دابێت.
باسی لەوەش كرد، تیمەكانی فریاگوزاری، بەرەو شوێنی ڕووداوەكە بەڕێ كەوتن، كە لە نزیك سەنتەری بازاڕگێریی رۆزفێڵد ڕووی داوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، پێنجشەممەی ڕابردوو، فڕۆكەیەكی سەربازی، خۆی بە فڕۆكەیەكی مەدەنیدا كێشا، لەو كاتەی دەیویست بنیشێتەوە، بەهۆیەوە زیاتر لە 60 كەس گیانیان لەدەست دا.