رێباز حەملان بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق سەبارەت بە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەفدی هەرێم و وەفدی وەزارەتی دارایی فیدراڵ:
🔹 لەسەر دوو بابەت قسە كرا، بابەتێكیان لیستی موچەی مانگی یەك بوو، لەسەر ئەم بابەتە ئەو لیژنەی كە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە چوەتە هەولێر، هێشتا نەگەڕاوەتەوە بۆ بەغدادو ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە.
🔹 بابەتەكەی تر لەسەر لیستی خانەنشینان بوو، كە تێبینییەك هەبوو سەبارەت بەوەی لە 1/1/2025وە كێ خانەنشین دەكرێت بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو دەبێت، ئەوەی لەرابردوودا هەرێمی كوردستان كردویەتی لەسەر داهاتەكانی خۆی كردویەتی، نەك لەسەر تەرخانكراوی حكومەتی عێراقی، حكومەتی عێراق لە 1/1وە یەكخستنی خانەنشینیی هەرێم جێبەجێ دەكات، بۆیە لەسەر ئەو لیستانە تۆزێك وردەكاریی هەبوو، كۆبوونەوەكە كەوتەوە سبەینێ، لە كاتژمێر هەشتەوە لە وەزارەتی دارایی تیمی هەردوولا بەردەوام دەبن.
🔹 كۆبوونەوەكە ئیجابی بوو، بەرەو ئەوە ئەڕوات چارەسەر بێت، ئەوەی ئەمڕۆ باسكرا دەكرێت بە بنەما بۆ هەر 12 مانگەكە.