ئەمڕۆ کاری تیمە تەکنییەکەی دارایی عێراق لە هەولێر کۆتایی دێت و دەگەڕێنەوە بەغداد و هەر ئەمڕۆش شاندە باڵاکەى هەرێم دەچنە بەغداد و بڕیارە سبەینێ کۆبونەوەیەکى گرنگ لەگەڵ بەرپرسانى عێراق ئەنجام بدەن.
بە پێی زانیارییەکانی تەلەگراف، ئەمڕۆ کاری تیمە تەکنیکییەکەی دارایی عێراق لە هەولێر کۆتایی دێت و دەڕۆنەوە بەغداد و وچوار راپۆرت دەدەنە وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
ئاماژەی بەوەشکردوە، راپۆرتەکانى تیمە تەکنیکییەکە کە ئامادەیان کردوە تایبەتن بە موچەى ئەمساڵ و داهات و خەرجیی مانگى 12ى ساڵى پار.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەى ئەمڕۆ شاندى هەرێمى کوردستان دەچنە بەغداد و هەر سبەى کۆبونەوەیەکى گرنگ لەنێوان شاندەکەى هەرێمى کوردستان و بەرپرسانى عێراق لەماڵى وەزیرى دەرەوەى عێراق بەڕێوەدەچێت.