سەعید كاكەیی ئەندامی پێشووتری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتی ٧٥ ھاوڵاتیانی دڵسۆزی خاك و نیشتمانەکەمان و لە ڕێگای نوسینگەی ھەڵبژاردنەکان لە سلێمانی، سکاڵایەکی یاساییم لەسەر سەرۆك و بەرپرسی یەکەمی سێ لایەنی سیاسی عێراقی تۆمارکرد.
سەعید کاکەیی دەڵێت، ئەم بەرپرسانە بوونەتە ھۆکار بۆ دەستێوەردانی وڵاتانی دیکە لە کاروباری ناوخۆیی ھەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێراقی فیدراڵ بەدەر لە ڕێکارە پرۆتۆکۆڵی و دیپلۆماسیەکانی سێ دەسەڵاتە فەرمییە بەرقەرارەکانی یاسادانان و جێبەجێکار و دادوەری.
سکاڵاکە لەسەر سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی تۆمارکراوە.