وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، لەبارەی دیدارەكەی ئەمڕۆی ئەنالینا بیربۆك لەگەڵ هاكان فیدان، هاوتا توركییەكەی، كە لە ریازی پایتەختی سعودیەو لەپەراوێزی كۆنگرەی تایبەت بە پشتیوانیكردنی گەلی سوریا رێكخرا، نوسیویەتی: سوریای نوێ نابێت ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ دراوسێكانی، ئەوەی ئێستا پێویستمان پێیەتی راگرتنی جەنگە لە باكور و پێدانی رۆڵە بە كورد لە پرۆسەی گواستنەوەی سیاسی سەرتاسەری لە سوریا.