بەم درەنگی شەوە كۆبوونەوەی بەپەلەی سەركردە عێراقییەكان هەیەو سودانی پەیامی بە پەلەی ئێرانی هێناوەتەوە
لە چەند كاتژمێری داهاتوودا كۆبونەوەیەكی بە پەلەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە شاری بەغدا بەڕێوەدەچێت.
بەپێی زانیارییەكان، دوای گەڕانەوەی لە كۆماری ئیسلامی ئێران، سودانی داوای كۆبونەوەی بە پەلەی سەرجەم سەركردە عێراقییەكانی كردووە و لە هەرێمی كوردستانیشەوە نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بەرەو شاری بەغدا بەڕێكەوتوون بۆ بەشداری كردن لەو كۆبونەوە.
بەپێی زانیارییەكان، سودانی بە پەلە سەرجەم سەركردە عێراقییەكانی ئاگاداركردووەتەوەو ئەو پەیامەی پێگەیاندوون كە پێویستە كۆبونەوەی بە پەلە بكرێت و ئەگەری پێشهاتی بە پەلەو چاوەڕواننەكراو هەیە.