ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “هێزەكانمان تەواوی هێرشەكانی سوپای توركیا و گروپە بەكرێگیراوەكانی بۆ سەر ناوچەكانی رۆژهەڵات و باشوری منبج و باكوری بەنداوی تشرین تێكشكاند”.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە هێرشەكە بە پاڵپشتی فرۆكەی جەنگی و درۆنی توركیا ئەنجادراوە و لە شەڕەو پێكدادانەكانی ناوچەكانی مەنبج و بەنداوی تشریندا دەیان چەكداری گروپەكانی سەر بەتوركیایان كوشتوە، چگە لە برینداربونی ژمارەیەكی دیكە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، هەسەدە لە كاتژمێرەكانی داهاتودا بە ڕاگەیەندراوێكی تێروتەسەل، ئەنجامی روبەڕوبونەوەی هێزەكانیان دژی بە گروپە چەكدارەكان دەخاتەڕو، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو دیمەنانەی كە وێنەیانگیراوە بڵاودەكاتەوە.