رۆژى رابردو، هەریەکە لە جان نوێل بارۆ، وەزیرى دەرەوەى فەرەنسا و ئەلینا بیربوک-ى هاوتا ئەڵمانییەکەى گەیشتنە دیمەشقى پایتەختى سوریا و لەلایەن ئەحمەد شەرع، فەرماندەی پرۆسە سەربازییەکانی سووریا پێشوازییان لێکرا، بەڵام ئەوەى بوە جێی سەرنج و رەخنە بۆ شەرع، تەوقەکردنى بو لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى فەرەنسا و وەلانانى وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا کە ئاماژەکان بۆ ئەوەن هۆکارى تەوقەنەکردنەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو وەزیرە ” ژنە”.
ئەو وەزیرە ژنەکە وێنەیەکی خۆی و “جۆلانی” بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: ‘ئەو رەتیکردەوە تەوقەم لەگەڵ بکات، بەڵام منیش زەردەخەنە شیرینەکەی خۆمم پێنەدا’