یەکشەممە, 15 حوزه‌یران, 2025

سەروەت و سامانی مارک زوکەربێرگ، خاوەنی کۆمپانیای مێتا، لە ساڵیکدا لە 73 ملیار و 140 ملیۆن دۆلارەوە، زیادیکردووە بۆ 201 ملیار دۆلار.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی پێوەری ملیاردێرەکانی بلومبێرگ، مارک زوکەربێرگ، چوارەم دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە، بەهۆی زیادبوونی بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی سەر بە کۆمپانیا مێتا و ئەو ریکلامانەی تێیدا بڵاودەکرێتەوە، سامانەکەی لە هەڵکشاندایە.

ئەمە لە کاتێکدایە لەئەمساڵدا پشکەکانی کۆمپانیاکەی بەرێژەی 64% بەرزبوونەتەوە.

هاوکات ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا و ئێکس وەک یەکەم دەوڵەمەندترین کەسی جیهان لە لیستەکەدا ماوەتەوە، کە سامانەکەی بە 272 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، پاشان جێڤ بیزۆس، خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆن دووەم دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە و سامانەکەی 211 ملیار دۆلارە.

هەروەها بێرنارد ئاڕنۆڵت، خاوەنی براندی لویس ڤیتۆن، سێیەم دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە و سامانەکەی گەیشتووەتە 207 ملیار دۆلار، بەڵام لە نێو لیستی ملیاردیرەکانی جیهاندا خاوەنەکەی کۆمپانیای مێتا زۆرترین بازدانی تۆمارکردووە لە زیادکردنی سامانەکەیدا لە ماوەی ساڵێکدا.

مارک زوکەربێرگی تەمەن 40 ساڵ، لە ساڵی 2004 فەیسبووکی دامەزراندووە و خاوەنی کۆمپانیاى مێتایە کە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانى، فەیسبووک، واتسئەپ، ئینستگرام و سرێد لەخۆدەگرێت.

Exit mobile version