یەکشەممە, 15 حوزه‌یران, 2025

رۆژێک پلەکانی گەرما دادەبەزێت و رۆژێک بەرزدەبێتەوە بەڵام بە شێوەیەکی گشتی کەشەکە فێنکی کردووە و رەنگە مانگی داهاتوو تەڕو توشی دەست پێبکات.

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان پەڵە هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش تا دوو پلەیەک بەرزتر دەبنەوە.

هەرچی پێشبینیشە بۆ سبەینێ لە بەشێک لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاویەکان نمە باران و تاوە باران دەبارێت.

  • ئەمڕۆ دوو شەممە 30.9.2024
    کەش/ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
    پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (( 2-1 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
    خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت بە (10 – 20 ) کم/ک
    ئاراستەی با/ لەگۆراندایە
    مەوداى بینین / لە نێوان ( 8– 10 ) کم دەبێت .
  • بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
  • هەولێر :34 پلەى سیلیزى
  • سلێمانی : 32 پلەى سیلیزى
  • دهۆک : 36 پلەى سیلیزى
  • کەرکوک : 38پلەى سیلیزى
  • هەڵەبجە : 35 پلەى سیلیزى
  • زاخۆ : 34 پلەى سیلیزى
  • حاجی ئۆمەران : 19 پلەى سیلیزى
  • سۆران : 31 پلەى سیلیزى
  • گەرمیان : 39 پلەى سیلیزى

Exit mobile version