یەکشەممە, 15 حوزه‌یران, 2025

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە دا كە لە هەردوو رۆژەكەدا ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت.

كەشناسی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێ ناوچەش نیمچەهەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشەممە.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بە نزیكەی 1 تا 3 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی .

كەشناسی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە خستەڕوو:-

هەولێر: 35 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 33 پلەى سیلیزى

دهۆک: 35 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 37 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 35 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 36 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 19 پلەى سیلیزى

سۆران: 34 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 37 پلەى سیلیزى

Exit mobile version