ئەمڕۆ بارسێلۆنا کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز لەبارەی شوێنگرەوەی شتیگن دەکات.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ سێشەممە (24ـی سێپتێمبەری 2024) هانزی فلیک راهێنەری بارسێلۆنا و دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە کۆدەبنەوە، بۆ ئەوەی لەبارەی گۆڵپارێزێکی جێگرەوە بۆ شوێنی مارک ئاندرێ تێرشتیگن گفتوگۆ بکەن.
رۆژنامە ئیسپانییەکە رایگەیاندووە، فلیک و دیکۆ دەبێت خۆیان یەکلا بکەنەوە، ئێستا یەکسەر گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێزێکی بێ یانە واژۆ بکەن، یانیش پشت بە ئیناکی بینیا ببەستن و تاوەکو بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان چاوەڕێ بکەن.