لە هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، دوو سەرکردەی حەماس گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی عەرەبیە لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە: لە هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر خوێندنگەی تابعین لە کەرتی غەززە، دوو سەرکردەی بزووتنەوەی حەماس گیانیان لەدەستدا. ئەو دوو سەرکردەیە بریتین لە هەریەکە لە ئەحمەد حتە و ئەحمەد عەتاڵا. بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل بۆردومانی خوێندنگەیەکی کرد لە کەرتی غەززە کە ئاوارەکانی تێدا نیشتەجێبوون، لە ئەنجامدا زیاتر لە 100 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.